zagros news agency

تاران سەرکۆنەی لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەکات

 

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کاردانەوەی بەرانبەر بە لێدوانەکانی “مایک هاکەبی”، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل نیشان دا و بە “قسەی زیادەڕۆ و مەبەستدار” وەسفی کردن.

بەقایی نووسیویەتی: قسەکانی باڵیۆزی ئەمریکا بەڵگەی بەشداریی کارای ئەمریکایە لە جەنگە فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل و کۆمەڵکوژی لە فەڵەستین. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاودەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، ئیدانەی ئەم لێدوانانە دەکات، چونکە هاندەرن بۆ بەردەوامیی کوشتاری فەڵەستینییەکان و هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە.

ئەمە لە کاتێکدایە مایک هاکەبی ڕایگەیاندبوو، کێشە نییە ئەگەر ئیسرائیل دەست بەسەر هەموو ناوچەکەدا بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠ لە ٩ ملیۆن تێپەڕێت

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد

یاسین

روونکردنەوەیەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین