zagros news agency

نرخی ئۆنسەیەک زیو ئاستی 87 دۆلاری تێپەراند

 

ئەمڕۆ 23-2- 2026  روژی دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زیو لە بازاڕەکاندا بۆ زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە و ئاستی 87 دۆلاری تێپەڕاند.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زیو بۆ زیادبوونی خواست لەسەر ئەو کانزا گرانبەهایە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ، بڕیاریدا پێناسی گومرکی لەسەر وڵاتانی جیهان بەڕێژەی 15٪ بەرزبکاتەوە.

دادگەی باڵای ئەمریکا پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری نوێی دەکرد و کۆڵ نادات لە دانانی بەربەست لەبەردەم هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک بۆ نێوخۆی ئەو وڵاتە.

لەدوای بڕیاری دادگەی باڵا، بەرپرسی کاروباری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بە دوای ئەوەیە کە پەسندکردنی کۆتایی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان یەکێتییەکە و ئەمریکا هەڵپەسێرێت. هەروەها هیندستان رێککەوتنە بازرگانییەکەی لەگەڵ ئەمریکا دواخستووە.

کۆی ئەو ناڕوونییانەی کە سەبارەت بە کاروباری بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا دروستبووە، زیانی لە نرخی دۆلار داوە و خواستی بۆ کانزاکان لە نێویاندا زیو وەک پەناگەیەکی ئارام بەرزکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران ئاخرین یاسای حیجابی زۆرەملی بەر لە جێبەجێ کردن هەڵپەسێردرا

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

گوران

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم كۆبووه‌وه‌

یاسین