zagros news agency

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت

 

ئەمڕۆ سێشەممە  24-2-2026

کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت  بۆ ئەمرۆ لە زۆربەی کاتەکان ,لە ئەنجامی کاریگەری کەشێکی ناجێگیر لە سەر ناوچەی جیا جیا پێشبینی نمە بارانی کورت خایەن و هەندێ کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت , ئەم گۆڕانکاریەی روو دەدات لە کەشی ناوچەکە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە.

خێراى با / لەسەرخۆ بە گشتی (5-10) کم / کاتژمێر  هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (20)کم/کاتژمێر لە هەندێ ناوچەی کاریگەر بە ناجێگیری کەش

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ   .

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

 

سبەى چوارشەممە 25-2-2026

کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکەمان .

خێراى با / لەسەرخۆ (5 – 15) کم/کاتژمێر

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە هەندێ ناوچە نزم دەبێتەوە هەندێ ناوچەش کەمێک بەرز دەبێتەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

 

تێبینی/ ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکەمان دروست دەبێت بە باران بارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما  هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان ,کاریگەری ئەم ناجێگیریە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە .

 

24-2-2026

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ هۆشداری له‌باره‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كان و بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌دات

سەڵاح

بەردی بناخەی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی قەسرێ دانرا

یاسین

زیاتر لە 74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن

سەڵاح