له توركیا، فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 16 كه‌وته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی 2ی 2026، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئێف 16 بچڕا، ئه‌و فڕۆكه‌یه له بنكه‌ی بالیك كه‌سیر له رۆژئاوای توركیا فڕیوه و پاشان ده‌ركه‌وت كه فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانی له‌ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه ڕوو، لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌كه‌ن.

