zagros news agency

حکوومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

 

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی ئێران بە هۆی کوژرانی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە کردەیە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خامنەیی بەرگری لە میللەتەکەی دەکرد لە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری، بەدوای ڕێگای حەقیقەتدا دەگەڕا و هەوڵی دەدا بۆ خزمەتکردنی دۆزی ئومەتی موسڵمانان و هەموو مرۆڤایەتی.

لەو چوارچێوەیەشدا عێراق داوای جددی خۆی بۆ وەستاندنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئۆپەراسیۆن و کردەوە سەربازییەکان دووپات دەکاتەوە کە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی زیاتری توندوتیژی دەبات، هەروەها زیاتر گڕ لە ململانێکان بەردەدەن و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی تێکدەدەن.

هەروەها حکوومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانی لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەدا 80ـی ئەمەریکییەکان ترسییان هەیە وڵاتەکەیان بخزێتە ناو ئاژەوەگێڕییەوە

یاسین

بەڕێوەبەری سۆفتبانک گومانی لە پڕۆژەی داتاسەنتەری خولگەیی ئیلۆن مەسک هەیە

یاسین

زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

یاسین