ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەولێر.. نۆ پڕۆژەی تایبەت بە رێگەوبان جێبەجێ دەکرێت

 

لە سنووری پارێزگای هەولێر لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران و باشترکردنی ڕێگەوبانەکان نۆ پڕۆژەی تایبەت بە رێگەوبان جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 20/4/2024، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران و باشترکردنی ڕێگەوبانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، نۆ پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوبەر، لە چەندین شوێنی جیاجیا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگەوبانی هەولێر خراوەتە تەندەرەوە و لە مزیکانە دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.”

ئاماژە بەوەش کراوە کە نۆ پڕۆژەکەی رێگەوبان ئەمانەی خوارەوەن:

1- چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی سەرەکی (بنەسلاوە، پونگینە، گردیش و چەمرگە) بە درێژی 12,5کم.

2- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (شەمامك – شێخ شێروان، عەوێنە) بە درێژی 21,7کم.

3- دروست كردنی ئاوبەری سندوقی (3*3) نۆ چاوە لەسەر ڕێگەی نێوان گوندەکانی (بن بێرز، عارەب کەند) لە ناحیەی شەمامک.

4- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (مەخمور، قوشاغلو، قووشتەپە) بەدرێژی 19,5کم.

5- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (بەستۆڕە، بەربیان، دارەشەکران، ئیفراز) بە درێژی 32کم دەکەوێتە قەزای خەبات.

6- چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگەی (هەبابان، دووڕیانی باسکە کاریتە) بەدرێژی 11کم.
7- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (شێخ مەممودیان، لۆفەکانی زینەتیر، سێریانی بالیسان خەلیفان زینەتیر) بە درێژی 13,6کم لە ناحیەی بالیسان سەر بە قەزای شەقلاوە.

8- چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی (کۆڕێ، بیرێژ) بە درێژی 4کم لە ناحیەی کۆڕێ قەزای پیرمام.

9- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (حوجران، دەربەندی گۆمەسپان) بە درێژی 21کم.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕاگرت

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لیل ڕیکۆردەکەی ریالی شکاند و شکستی پێهێنا

یاسین

ئەمەریکا و ئوردن له‌ ڕێی په‌ره‌شووته‌وه‌ یارمەتی زیاتریان گه‌یاندووه‌ته‌ غەززە

سەڵاح