zagros news agency

سەرۆککۆماری ئێران: لە ژێر هیچ فشارێک خۆمان رادەست ناکەین

 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە بکرێتە سەری، هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە ئێران هەوڵدەدات پەیوەندییە برایانەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بپارێزێت.

پزیشکیان وتی: “دوژمن هەوڵدەدات ناکۆکی لە نێوان ئێران و وڵاتانی دیکەدا دروست بکات”، جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی “بە توندی ڕووبەڕووی هەر لایەنێک دەبێتەوە کە دەستدرێژی بکاتە سەری و بە توندیش وەڵامی دەداتەوە”.

زیاتر وتیشی کە ئێران “دوودڵ نابێت لە وەڵامدانەوە ئەگەر خاکی هەر وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر خاکەکەی یان دەستدرێژیکردنە سەری بەکاربهێنرێت”، جەختیشی کردەوە کە تاران لە بەرامبەر فشارەکاندا خۆی رادەست ناکات.

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی برایانەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەیە، بەڵام وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە ڕووبەڕووی ببێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پزیشکیان ڕەخنەی لە ئەمریکا و ئیسرائیل گرت و پرسیاری ئەوەی کرد: “ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل شەرم ناکەن لە کوشتنی ئەم ژمارە زۆرەی منداڵان و کوژرانی زیاتر لە پەنجا هەزار منداڵ لە غەززە؟”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا: هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان

یاسین

یه‌كێتیی پیاوان: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كوو مانگی ئایاری ڕابردوو 194 سكاڵا تایبه‌ت به‌ توندوتیژیی دژی پیاوان تۆمار كراون

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح