zagros news agency

ئێران مووشەکێکی دیکەی ئاراستەی تورکیا کرد

 

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لە لایەن ئێرانەوە مووشەكێكی بالیستی هاویشتراوەتە توركیا، بەڵام هێزەكانی ناتۆ تێكیان شكاندووە و پارچەكانی لە غازی عەنتاب كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

 

باسی لەوەش كردووە، توركیا دەیەوێت ئێران ببێتە وڵاتێكی دراوسێی باش و ئارامی توركیا نەشێوێنێت، هەروەها توركیا سڵ ناكاتەوە لەوەی هەموو هەنگاوێك دەهاوێت بۆ ئەو لایەنەی ئاسمانی توركیا ببەزێنێت و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵات.

 

لەلای خۆیەوە بورهانەدین دوران، وەزیری راگەیاندنی توركیا، هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، نابێت رێگە بدات شەڕەكە فراوان بێت و ناوچەی توركیاش بگرێتەوە.

 

هۆشداری دەداتە ئێران، خەڵكی سڤیل لە توركیا نەكاتە ئامانج، هەروەها دوور بكەوێتە لەوەی توركیا بكاتە ئامانج.

 

ئەمە جاری دووەمە ئێران مووشەكی بالیستی لە توركیا بگرێت و لە هەردوو جارەكەشدا مووشەكەكە تێكشكێنراوە و زیانی گیانی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و عەلی ئەلزەیدی داكۆكييان لە کارکردنی هاوبەش کردەوە

یاسین

هێزەکانی ئاسایشی سووریا قەدەغەی هاتووچۆیان لە حومس درێژ کردەوە

سەڵاح

تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

سەڵاح