zagros news agency

چالاککردنەوەی هەژمارە بانکییەکانی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە

 

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەکەی خۆی بەرانبەر بە سووریا جێبەجێ کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ٢٠١١ـەوە، هەژماری بانکی ناوەندیی سووریا لە بانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک چالاک کرایەوە.

باراک ئەو هەنگاوەی بە پێشکەوتنێکی گەورە و هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکوومەت ناو برد و ڕایگەیاند، سووککردنی سزاکان لەسەر سووریا یەکەم هەنگاوی ئەو سەرکەوتنەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە نیپاڵ خۆپیشاندەران پەرلەمان و ماڵی سەرۆککۆماریان سووتاند

یاسین

گیۆکیریس ناتوانێت لەگەڵ ئارسێناڵ یاری بکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەی (ڕێڕەوی ژیان)ی لە هەولێر دانا

سەڵاح