zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی دارایی بەسەر دەیان خێزان دابەش دەكات

 

لە درێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، هاوكاریی دارایی بەسەر دەیان خێزانی پارێزگای دهۆك دابەش دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/3/2026، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دهۆک، لە درێژەی چالاکییەکانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و بە تایبەتی لە سێکتەری هاوکاریی نەختینە، دوێنێ دووشەممە لە دهۆک، هاوکاریی دارایی بە سەر 41 خێزانی کەمداهات دابەش کرد، هەر خێزانێک بڕی 200 دۆلاری پێشکەش کرا، کۆی گشتیی پارەی دابەشکراو 8 هەزار 200 دۆلار بوو.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی زەکات، بە هاوکاریی سەرمایەداران و بەخشەران، هاوکاریی دارایی بەسەر خەڵکی نیازمەند و کەمداهات دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات

سەڵاح

حوسێن سەلامی: بە چەکی باوەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەجەنگین

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن دەکات

دڵشاد