zagros news agency

فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی هەناردەكردنی نەوت بە بۆریی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

 

دوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەكردنی نەوت بە بۆریی كوردستان بۆ توركیا، فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پەیامێكی بۆ ڕای هاووڵاتییانی و ڕای گشتیی كوردستان و عێراق بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، كە دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەكانی مەسرور بارزانی دەكەن، دڵنیان کە ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی خێر و خۆشی و باشتربوونی بژێویی ژیانی تەواوی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: “بەوپەڕی شانازی و پێزانینەوە، دەستخۆشییەکی گەرم لە هەوڵە دڵسۆزانە و بەردەوامەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەبۆنەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، بەندەری جیهان.”

دەشڵێ: “ئەم ڕێککەوتنە کە بەرهەمی دیدگایەکی نیشتمانی و ئیرادەیەکی بەهێزی جەنابیانە، هەنگاوێکی ستراتیژییە بەرەو بوژانەوەی ئابووری و دابینکردنی سەقامگیریی بۆ شارەکەمان. ئێمە دڵنیاین کە ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی خێر و خۆشی و باشتربوونی بژێویی ژیانی تەواوی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و هەموو گەلی عێراقیش لێی سوودمەند دەبن.”

فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دووپاتی دەکاتەوە کە “ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەوەیە کە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و گەڕانەوەی مافە دەستوورییەکان هەمیشە لە کارە لە پێشینەکانی جەنابی سەرۆکی حکوومەت بووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

220 پەرلەمانتار داوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەکەن

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

‎تونێلی پیرمام بە یەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکاندا دادەخرێت

گوران