شهپۆلێكی بههێزی بارانی بهخوڕ و ههورهبرووسكه دهست پێدهكاتهوه و پلەی گەرماش 5 تا 6 پلە نزم دەبنەوە.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، سبەی پێنجشەممە 19/3/2026 لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی قووڵ لە هەردوو دەریای سوور و ناوەڕاستەوە، شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتاش لە کاتەکانی بەیانییەوە کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و بە گشتی رۆژئاوای عێراق دەست پێدەکات، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە بە تێپەرینی کات لە ئێوارەوە بۆ شەو سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە بۆ سەرجەم ناوچەکانمان کاریگەریی بەهێز دهبێت و لێزمەبارانی بەخوڕ دەبێت، لەگەڵ چالاکبوونی هەورەبرووسکەش، لە هەندێک کاتدا و چالاکبوونی بای باشووری رۆژهەڵات بەخێرایی 15-30کم/ک دهبێت.
ئهو كهشناسه ئهوهشی خسته روو، بۆ رۆژی هەینی 20/3/2026 یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە بەهێزی لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامیی دەبێت بە تاوەبارانی بەخوڕی پچڕ پچڕ، لەگەڵ زیادبوونی رێژەی هەورەبرووسکە و بارینی تەرزەش لە هەندێ کات و شوێندا و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و ههروهها پلەی گەرماش 5 تا 6 پلە نزم دەبنەوە و لە لووتکەی چیا بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.

