zagros news agency

ئێران دوو کورد و دوو ئەفغانستانی له‌ سێداره‌ دا

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “موعین سەلاوەرزیزادە” تەمەن ٥٨ ساڵ خەڵکی شاری “ئاودانان” و “مەنسوور مەنسووری”، خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هاوکات سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قەزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤ چەند ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوی کردبۆوە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ئێران زیاتر لە ٨٠ کەسی له‌ سێداره‌ داوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت

سەڵاح

فەرماندەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئێران: وەڵمای پەشیمانکەرەوە بە ئیسرائیل دەدەین

سەڵاح

ڕاوێژکاری سوودانی: داهاتی مانگانەی تاک لە عێراق دەگاتە ١٣٢٠ دۆلار

یاسین