zagros news agency

بارانبارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند: بارانبارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی ئادار بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە.

بۆ سبەی یەک شەممە، 22ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دابێت

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان شەممە یەکشەممە
هەولێر 16 15
سلێمانی 13 12
دهۆک 14 13
هەڵەبجە 12 12
چەمچەماڵ 15 14
سۆران 10 10
گەرمیان 18 17
پیرمام 11 10
حاجی ئۆمەران 5 4
زاخۆ 14 14

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 10ـمان ڕادەستی بەغدا كرد

سەڵاح

بەرپرسانی پێشووی ئەمنیی ئیسرائیل داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززە دەکەن

سەڵاح

شانده باڵاكه‌ی عێراق له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

سەڵاح