ئەمڕۆ یەکشەممە 22-3-2026
کەش/کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت ,باران بارین بەردەوامی دەبێت لە سەرجەمی ناوچەکەمان . سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی (ڕاپەڕین زاخۆ سۆران)شێوازی دابارینی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی لە کەشی ناوچەکەمان هەیە ئەگەری گۆڕانکاری لە شێوازی دابارین هەیە لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراو باران بارینی بە لێزمە ببارێت .هاوکات لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش دەبێت ناوچە سنووریەکان ئەگەری بەفر بارینی هەیە .ئەمڕۆ پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە خێرای با لە هەندێ ناوچە زیاد دەکات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر .
خێراى با / مامناوەند (10-20) کم / کاتژمێر .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە (2-3)پلەی سیلیزی .
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
سبەى دوو شەممە 23-3-2026
کەش/کەشی سبەی ناوچەکەمان بە گشتی تا رادەیەک کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لاواز دەبێت , لە زۆربەی ناوچەکەمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک باران بارینی هەیە لە کاتی جیاواز بەلام ناوچە شاخاویە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاویییەکان هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم/کاتژمێر.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
22-3-2026

