zagros news agency

ئیسرائیل: ٩ ئەندامی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کوژران

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشێکدا بۆ باشووری لوبنان، ٩ ئەندامی حیزبوڵڵا کوژراون.

بەپێی راگەیاندنی سوپای ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی و یەکەکانی لشکری ٩١ بە هاوکاری یەکدی هێرشێکیان کردووەتە سەر باشووری لوبنان.

سوپا دەڵێت ئەم ئەندامانەی حیزبوڵڵا نزیک بوونەتەوە لە هێزەکانیان کە لەو ناوچەیە هێرشێکیان بەڕێوە دەبرد.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هیچ سەربازێکی ئیسرائیلی لەم هێرشەدا بریندار نەبووە.

ئەم ڕووداوە دوای ئەوەیە پێشتر کەسێک لە هێرشێکی حیزبوڵڵا بۆ باکووری ئیسرائیل کوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بونەقوربانی

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن كرد

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. بوروسيا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین