zagros news agency

شەپۆلێکی بارانبارین لە نیوەڕۆوە دەست پێدەکات و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 24-03-2026

کەش / ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ هاتنی شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا پێش نیوەڕۆ لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لە گەڵ دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان , وە لە ئێوارەو شەودا باران بارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و ڕۆژهەلات و ناوەڕاستی هەرێم.

خێراى با / لەسەر خۆ ( 10 – 15) کم/ک.

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 18 پلەی سیلیزی

پیرمام 15 پلەی سیلیزی

سۆران 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی

دهۆک 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی.

 

 

سبەی چوارشەممە 25-03-2026

کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن باران بارینی بە لێزمە دەبێت لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک وە لە دوای نێوەڕۆ وە نمە باران و بارانی مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە, لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنج شەممەدا تا ڕادەیەک باران بارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک.

ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.

مەوداى بینین / لە نێوان ( 8-6) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 16 پلەی سیلیزی

پیرمام 13 پلەی سیلیزی

سۆران 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی 14 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی

دهۆک 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

 

24 – 3- 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێم هه‌واڵێك به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

سەڵاح

پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین

بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی خزمەت و مووچەی زیندانییانی سیاسی دەردەكرێت

یاسین