ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێشێلكردنی هه‌موو عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ده‌بێت سه‌روه‌ری خاكی عێراق و كوردستان بپارێزرێت.
سامی ئۆشانه، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ده‌بێت له ئاستی حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی 6 پێشمه‌رگه‌ی بێ‌تاوان بێنه‌سه‌رخه‌ت، و له ئاستی جیهانیش كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار بكرێته‌وه له‌و تاوانه ناكرێت به‌و شێوه‌یه سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشێلبكرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م هێرشانه ترسنۆكانه‌یه ناتوانێت ئامانج بپێكێت ته‌نیا شه‌رمه‌زاری بۆ دوژمنان ده‌مێنێته‌وه و به‌م هێرشه ترسنۆكانه گه‌لی كوردستان ناچه‌مێت و خۆی راده‌ست ناكات، و هیچ كاتێكیش سه‌ری خۆی كز ناكات بۆ دوژمنان ئیراده‌ی ئێمه به‌رانبه‌ر به زۆر داران و دیكتاتۆران پۆڵاینه و به‌خوێنی شه‌هیدان خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

