zagros news agency

چین و ئەمریکا لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی نێوانیان پێداگرن

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی هێشتنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتن و پەکین لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە گەیشتە چین.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە شانگهایو ئەجێندای گفتوگۆکردنە لەسەر گرژییەکانی نێوان چین و تایوان، جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و بە جێگیریی هێشتنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتن و پەکین.

بلینکن ئەمساڵ دووەم جارە سەردانی چین دەکات، ئەەش لەکاتێکدایە کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆک و هاوکاریکردنی تایوانی پەسەندکرد. ئەوەش حکومەتی چینی نیگەران کردووە.

وانگ وێنبین گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش هۆشداری دەدات، بەهێزبوونی پەیوەندیی سەربازیی ئەمریکا و تایوان ئاسایشی تایوان ناپارێزێت و رێگاری کاریگەریش بۆ پاراستنی ئاسایشی چین دەگرنەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە

یاسین

پاریس بە نمایشێکی ناوازە شکۆ بۆ ناوە دیارەکانی ڕێنسانس دەگەڕێنێتەوە

ART

هاولاتیان بە شانازییەوە سال رۆژی ریفراندۆم دەكەنەوە

گوران