zagros news agency

پێنجەمین ڕۆژی گەشتی ئارتیمیس ٢: خۆیان بۆ تێپەڕین بەسەر مانگدا ئامادە دەکەن

 

تیمی گەشتی ئارتیمیس2 پێش تێپەڕینیان بەسەر مانگدا وێنەیەکی سەرسووڕهێنەری زەوی دەگرن کە تێیدا زەوی زۆر بچووک دەردەکەوێت.

Peering out one of the four windows near the display console on the Orion spacecraft, the Earth is illuminated by the blackness of space and grows smaller as the crew journeys closer to the Moon. This image was taken by an Artemis II crew member on the fifth day of the mission.

لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چوارەمین ڕۆژی گەشتی “ئارتیمیس ٢” بەرەو مانگ ، زەوی لە ڕێگەی پەنجەرەیەکی کەشتیی ئاسمانیی ئۆریۆنەوە دەبینرێت.

وێنەکە، کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ناساوە بڵاوکرایەوە، تەنها کەوانەیەکی تەنکی ڕووناکبووەوەی زەوی (وەک هیلال) نیشان دەدات کە لە پەنجەرەی کەشتیی ئاسمانیی ئۆریۆنەوە دەردەکەوێت.

ناسا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی X ڕایگەیاند: “دواین نیگای زەوی پێش ئەوەی بگەینە مانگ.”

تیمی ئارتیمیس ٢ کە پێکهاتوون لە چوار كه‌شتیوان هه‌ریه‌ك له‌ (ڕید وایزمان، ڤیکتۆر گڵۆڤەر، کریستینا کۆک) و كه‌شتیوانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی کەنەدا (جێرمی هانسن)، لە کارەکانیان لە ناو کەشتیی ئاسمانیی ئۆریۆن بەردەوامن.

هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ “سیستەمی جلی ڕزگاربوونی تیمی ئۆریۆن”، تیمەکە خۆیان بۆ تێپەڕین بەسەر مانگدا ئامادە دەکەن کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٦ی نیسان ئەنجام بدرێت؛ ئەمەش پێداچوونەوە بە ئامانجە زانستییە کۆتاییەکان و ئامادەکاری بۆ دواین قۆناغی سووتاندنی بزوێنەر بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی بەرەو مانگ دەگرێتەوە.

 

NASA

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى ژاپۆنى په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەڵاح

ده‌ست به‌ دروستكردنی جووتسایدی ئاكرێ – دهۆك كرا

سەڵاح