zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

 

​شەوی ڕابردوو، ٦ی نیسانی ٢٠٢٦، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کە لەلایەن گرووپە تیرۆرستیە لە یاسا دەرچوەکانەوە ئاراستە کرابوون، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین. هەر هەمان شەو، لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەئێرانەوە ئاراستەی سنووری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی (موسا ئەنوەر) بە ئامانج گیرا، کە بەداخەوە خۆی و هاوسەرەکەی شەهید بوون.

 

​ئەم دەستدرێژیانە، بەردەوامیی ئەو زنجیرە هێرشە تێکدەرانەیە کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبووەکانی هەرێمی کوردستان. وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، دووپاتی دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت.

 

​جارێکی تر بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکانی عێراق.

لەسەر فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پێویستە ئەرکە یاسایی و ئەمنی و دەستورییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و سنوورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت.

 

وەزارەتی پێشمەرگە

٧ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سێلین دیۆن بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ دەبێت و زنجیرە کۆنسێرتێک لە پاریس سازدەکات

ART

شێخان؛ مەترسیی سەگە بەرەڵاکان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان

گوران

فینلەندا بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

یاسین