zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی شەڕی ئێرانەوە گەیشتە ئیمارات

 

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی شەڕی ئێرانەوە، کاتژمێرێک پێش ئێستا گەیشتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
سەردانەکەی لە بارودۆخێکدا ئەنجام دەدرێت ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە و ئێران ڕایگەیاندووە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە “پێشێلکارییەکی گەورە”ی ئەم ڕێککەوتنە هەژمار دەکرێن.
پێشتر بەڕێز ستارمەر لە جەددە لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی، کۆ بووەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیشدا، کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکاری سوودانی: هێزە چەکدارەکانمان بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی عەین ئەسەد وەردەگرنەوە

یاسین

حزبوڵڵا هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئیسرائیل

jangawar

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری دەمێنێتەوە

سەڵاح