zagros news agency

ترەمپ: دروستنەکردنی چەکی ناوەکی مەرجی سەرەکی ڕێککەوتنه‌ لەگەڵ ئێران

 

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا گوتی، یەکەمین مەرجی ئێمە لە دانوستانەکانی پاکستاندا، بۆ بە دەستهێنانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، پێدانی گەرەنتییە کە تاران چەکی ناوەکی دروست ناكات.

دۆناڵد ترەمپ گوتیشی، “شاندی ئەمریکا ڕەوانەی پاکستان کراون و ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئێران دیداریان دەبێت”.

لەبارەی مەرجی سەرەکیش بۆ دانوستانەکان، ترەمپ گوتی، “هیچ چەکێکی ناوەکی لە ئارادا نابێت. دەزانین، بە بڕوای من ئاڵوگۆڕی دەسەڵات ڕوویداوە، بەڵام ئێمە هەرگیز ئەوەمان وەک پێوەرێک باس نەکردبوو، تەنیا مەرجی ئێمە دەستپێڕانەگەیشتنە بە چەکی ناوەکی، تەنانەت دەتوانم بڵێم لەسەدا ٩٩ی مەرجی دانوستانەکان ئەوەیە”.

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، واشنتۆن ڕێگە نادات ئێران باج لەو کەشتییانە وەربگرێت کە لە گەرووی هورمز دەردەچن.

سەرۆکی ئەمریکا باسی له‌وه‌ كرد، “،  له‌ ئەگەری شکستی دانوستانەکان هیچ پلانێکی جێگرەوە نییە، ئێمە هەر ئێستاش پلانمان هەیە، سوپای بەرامبەرمان شکستی خواردووە و هێزی سەربازیی خۆی بە تەواوی لە دەستداوە”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

مارک ساڤایا لەسەر گەندەڵی و تاڵانییەكانی بەرپرسانی عێراق هاتە دەنگ

سەڵاح

راگەیندراوێک له بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

یاسین

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح