ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی کشتوکاڵ چه‌ند هه‌لێكی كار به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاده‌گه‌یه‌نێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ژمارەیەک هه‌لێكی كار بۆ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی پارێزگاكه‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات چه‌ند مه‌رجێكی دیاری كردووه‌ و وه‌رگرتنیشی به‌ پۆینت كردووه‌.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە.

به‌شداربووی به‌ڕێز به‌ پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م فۆرمە به ‌ڕاست و دروستی هەلی دامه‌زراندنت به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست لەو‌ بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە به ‌ده‌ست بهێنه‌، ئاگاداری ئه‌وه‌ش به‌، تۆماركردنی زانیارییه‌كانت به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ كه‌موكورتی، هەلی دامه‌زراندنت له‌ ده‌ست ده‌چێت و فۆرمه‌كه‌ت پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

 

تێبینی:

1- ئەم فۆرمە تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕن و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە.

2- مەرجە ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە دانیشتووى سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.

3- سەرجەم زانیاریەکان بە زمانی کوردی تۆمار بکرێت.

4-پاش وردبینیی فۆرمەکان، ئەگەر دەرکەوت هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە بە هەڵە پڕ کراوەتەوە، ئەو فۆرمە پووچەڵ دەکرێتەوە.

5- تەنیا یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا، فۆرمەکە پووچەڵ دەکرێتەوە.

6- مەرجە ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕدەکاتەوە بە ڕەگەز عێڕاقی بێت.

7- پێویستە ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنووسێت.

8- بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.

9-خوازیار لە جێگەیەکی تر دانەمەزرا بێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەکی تری نەبێت

10-خوازیار خوێندکاری هیچ ئاستێکی خوێندن نەبێت.

11- پسپۆرییە داواکراوەکان بریتین لە:

 

ئەندازیاری کشتوکاڵی

ڕابەری کشتوکاڵی/ دبلۆم

ئەندازیاری ئاودێری

پزیشکی ڤێتێرنەری/ بەکالۆریۆس

یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم

جیۆلۆجی

یاسا

کارگێڕی/ بەکالۆریۆس

کارگێڕی/ دبلۆم

ژمێریاری/ بەکالۆریۆس

ڕووپێو

شوفێر

12- پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە

نمرەی دەرچوون

ساڵی دەرچوون

باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت)، خیزاندار/ 2 خاڵ

کەسوکاری شەهید (پلە یەک)، کەسوکاری شەهید/ 5 خاڵ

بڕوانامە دکتۆرا/ 8 خاڵ، ماستەر/ 6 خاڵ، بەکالۆریۆس/ 4 خاڵ، دبلۆم/ 2 خاڵ، ناوەندیی و ئامادەیی/ 1 خاڵ

ساڵی دەرچوون/ 1 خاڵ بۆ هەرسالێک

کۆنمرە لە 50 بۆ سەرەوە/ 1 خاڵ بۆ 1 نمرە

جۆری بڕوانامەی بەدەستهاتوو (حکوومی یان ئەهلی) حکوومی/ 4 خاڵ، ئەهلی/ 2 خاڵ.

ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.

لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنج شەممە 2/5/2024 کاتژمێر 12 نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

بۆ تۆماركردنی ناو لێره‌ كلیك بكه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌هۆی رووخانی حكومه‌تی سوریا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هەڵوەشێندرانەوە

سەڵاح

لە مانگێکدا 18 هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون

یاسین

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا

یاسین