zagros news agency

بۆ یەکەمین جار یاسای نوێی ئۆفساید جێبەجێ کرا

لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ئۆفسایدەوە کێشەی گەورە دەکەوتە بەردەم فیفا،دوای هاتنی ڤاریش هێشتا کێشەکان چارەسەری تەواوەتیان نەبوو،بەڵام بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا یاسایەکی نوێی ئۆفساید جێبەجێکرا،کە ئەم یاسایە گۆڕانکاری بنەڕەتی لەچەند خاڵ و بەندێکی تۆپی پێدا دەکات و دەبێتە وەچەرخانێکی گەورە لە مێژووی تۆپی پێ.

لەخولی نایابی کەنەدی و لەیاری نێوان هالیفاکس و پاسیفیک،یاسای بۆشایی ئۆفساید جێبەجێکرا،کە لەسەر پێشنیاری ئارسن ڤینگەری گەورە ڕاهێنەری فەڕەنسی پێشنیار کرا بوو،بەهەماهەنگی فیفا و لیژنەی یاسادانانی تۆپی پێ بۆ یەکەمین جار تاقیکرایەوە،لە یاریەکەدا گۆڵێک تۆمار کرا،کە بەپێی یاسای پێشوو ئۆفساید بوو،بەڵام یاسا نوێکە کاری پێکرا و هەژمار کرا.

یاساکە دەڵێت؛یاریزان دەبێت بە تەواوی لەشی یاریزانەکەی تیپی بەرامبەر تێپەڕێنێت و بۆشایی بکەوێتە نێوانیان ئینجا ئۆفساید هەژمار دەکرێت،بەم شێوەیەش یاساکە کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر یاری کردنی تیپەکان و شێوازی تۆپی پێ بەشێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو تۆمەتبارەی لە قوشتەپە کەسێکی کوشت دەستگیر کرا

سەڵاح

مان یونایتد بەردەوامە لەسەر ئاستە بەرزەکەی ئەمجارە کریستاڵ پاڵاسی کردە قوربانی

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین