zagros news agency

بەرپرسێکی ئەمریکی: ویتکۆف و کوشنەر بەشداری لە دانوستانەکان لەگەڵ عێراقچی دەکەن

 

بەرپرسێکی ئەمریکی به‌ ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگه‌یاندووه‌، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و جارێد کوشنەر، زاوای سەرۆک، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەم زووانە گەشت بۆ پاکستان دەکەن.

هێشتا ڕوون نییە کە کۆبوونەوەکە لە چ کاتێکدا ئەنجام دەدرێت.

ئەم گەشتە پلان بۆ داڕێژراوە، دەبێتە هەوڵێکی نوێ بۆ زیندووکردنەوەی دیپلۆماسیی نێوان ئەمریکا و ئێران، دوای ئەوەی خولی یەکەمی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد لە ١١ و ١٢ی نیسان بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی هات. پاکستان لە دوای گەیشتن بە ئاگربەست لە ٨ی نیسانەوە، نێوەندگیری لە نێوان هەردوولادا کردووە.

پێشتر لە ڕۆژی هەینیدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانێکی “لە کاتی خۆیدا” بۆ ئیسلام ئاباد پشتڕاستکردەوە وەک بەشێک لە گەشتێکی فراوانتر کە وڵاتانی عومان و ڕووسیاش دەگرێتەوە.

چاوەڕوان دەکرا بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا ئه‌مڕۆ هەینی عێراقچی بگاتە پایتەختی پاکستان، بەڵام بڕیار نەبوو لەگەڵ دانوستانکارانی ئەمریکی کۆببێتەوە.

دوو سەرچاوەی حکومەتی پاکستان ڕایانگەیاندووە، سەردانەکەی عێراقچی بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی ئێران بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا کورت دەبێت، دواتر پاکستان ئەو پێشنیارانە دەگەیەنێتە واشنتۆن.

ترەمپ ڕایگەیاندووە کە پەلەی نییە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و دەیەوێت ڕێککەوتنەکە “هەمیشەیی” بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی عێراق: نرخەکانی نەوت و کێشانەوەی نەختینە کاریگەرییان لەسەر یەدەگی دراو هەبووە

یاسین

سزادانی ٨٠ قوتابی زانکۆی کۆڵۆمبیا بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە ئیسرائیل

یاسین

پارێزگارێ دهوکێ وێنەیێ مەسرور بارزانی دگەل گەنجەکێ بلاڤکر و بەحسا چیرۆکا ڤی وێنەی دکەت

سەڵاح