zagros news agency

فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات

 

باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتە دەنگ و پاڵپشتیی خۆی بۆ حکوومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی فەرەنسا هاتووە: “فەرەنسا بە توندی سەرکۆنەی هێرشی دوێنێ ئێوارە لە کوردستانی عێراق دژی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات، کە بووە هۆی لێکەوتنەوەی چەندین قوربانی مەدەنی و زیانی گەورەی ماددی.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “فەرەنسا سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی قوربانییەکانی هێرشەکە دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.”

هەروەها باڵوێزخانەی فەرەنسا راشیگەیاندووە: “فەرەنسا هاوسۆزی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەردەبرێت و ئاماژەش بە رێزگرتن لە سەرجەم ژێرخانی وزە دەکات کە لە بەرژەوەندی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق دان.”

ئەوەش خراوەتە روو: “فەرەنسا پاڵپشتیی خۆی بۆ حکوومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە بۆ سەقامگیریی و سەبەخۆیی و سەروەری عێراق.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی ئەمریکا هەنگاوە سەرەتایییەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە دەست پێکرد

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل چەندین پێگەی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد

یاسین

ئەمریکا سزا بەسەر بازرگانێکی عێراقیدا دەسەپێنێت بەهۆی قاچاخچێتیی نەوتی ئێرانەوە

سەڵاح