zagros news agency

بەردەوامی گرژییەکان نرخی زێڕی لە ئاستێکی نوێدا جێگیر کرد

 

​ئەمڕۆ، بازاڕەکانی زێڕ گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەژێر کاریگەری ئاڵۆزییە سیاسییەکان و دۆخی ئابووری جیهانیدا بەرزبوونەوەیەکی تریان تۆمار کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ بەرز مانەوەی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاستی هەڵاوسان.
​لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ گەیشتە 151,126.51 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4,700.56 دۆلار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا نرخی یەک گرام زێڕ بە 151.13 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
​ئەم گۆڕانکارییانە پەیوەستن بە بەردەوامی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، کە وایکردووە نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بمێننەوە و هیچ بوارێک بۆ دابەزینی هەڵاوسان نەمێنێتەوە. بەرزبوونەوەی هەڵاوسانیش بەو پێیەی بە تووندی کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی ئەمریکا دروست دەکات، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەهای زێڕ هەبووە.
​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخی عەیارەکان بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیار 22 بە 1,045,651 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، عەیار 21 بە 998,122 دینارە و عەیار 18 بە 855,533 دینار لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گووگڵ نەوەی دووەمی ژیری دەستکردی بەردەست کرد

یاسین

دوای 12 ساڵ مزگەوتی نەبی یونس لە مووسڵ یەکەمین نوێژی جەژنی تێدا ئەنجامدرا

یاسین

ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ڤێنیزوێلا لە ١٧٠٠ کەس تێپەڕی

یاسین