zagros news agency

​نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەوە

 

​ئەمڕۆ، بازاڕەکانی زێڕ گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان بەراورد بە دوێنێ ڕوویان لە نزمبوونەوە کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بازرگانان و وەبەرهێنەران بە وریاییەوە چاودێری هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکەن بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.
​لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ گەیشتە 150,941.81 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 4,694.81 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا نرخی یەک گرام زێڕ بە 150.94 دۆلار جێگیر بووە.
​ئەم دابەزینە کەمەی نرخەکان هاوکاتە لەگەڵ چاودێریکردنی وردی کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ، کە تێیدا هەوڵێک دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وەستاندنی جەنگ، هەروەها گەیشتنی ئەمریکا و ئێران بە ڕێککەوتنێک بە ئامانجی سەقامگیرکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز. بازرگانان چاوەڕوانن ئەم هەوڵانە ببنە هۆی کەمکردنەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان، کە ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دەبێت.
​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخی عەیارەکان بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیار 22 بە 1,048,926 دینار، عەیار 21 بە 1,001,247 دینارە و عەیار 18 بە 858,212 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

یاسین

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر (ڕەفیق سابیر)

یاسین

١٦٠٠ کەشتی له‌ گەرووی هورمز گیریان خواردووه‌، بۆ تێپه‌ڕین سه‌لامه‌ت نییه‌

سەڵاح