zagros news agency

عێراق لە نێوان لافاوی گەندەڵی و بێدەسەڵاتیی یاسادا

 

بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی عێراق لە ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی دنیایە، بیری لە راماڵینی ئەو گەندەڵییانە نەكردووەتەوە، چەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی گەشەی زیاتری گرووپە چەكدارەكان، عێراق زیاتر رووبەڕووی گەندەڵی دارایی و ئیداری بووەوە و تەواوی جومگەكانی حوكمڕانی داكەوتن.

دەستەی دەسپاكی عێراق 26 فەرمانی گرتن و بانگهێشتكردن لە دژی بەرپرس و فەرمانبەران هەبووە، كە بەشێكیان پۆستی باڵایان هەبووە و ئێستە دۆسیەكانیان لە دادگایە، جیا لەوەی بەشێكیان گیراون و بەشێكیشیان هەڵاتوون یان خۆیان شاردووەتەوە.

ئەو رێ و شوێنانەی كە دەستەی دەسپاكی عێراق كردوویەتی لەگەڵ ئەوەی توندن، بەڵام لە چوارچێوەی رۆتین ماونەتەوە و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر كەمبوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتەكەدا دانەناوە.

بەپێی ئامارەكان، داتاكانی دەستەی دەستپاكی زیاتر لە 37 هەزار ڕاپۆرتی گەندەڵی هەیە، ئەمە جگە لە زیاتر لە 31 هەزار دۆسیەی تاوانكاری كە لە ژێر لێكۆڵینەوەدان یان هەڵپەسێردراون.

ئەو ژمارانەی دەستەی دەستپاكی لە ساڵی 2026دا بڵاوی كردووەتەوە، نەك تەنیا قەبارەی گەندەڵی دەردەخەن، بەڵكو ڕادەی سستی و چالاكنەبوونی كارگێڕی و دادوەری لە چارەسەركردنی دۆسیەكاندا پێشان دەدات، ئاشكرا دەكەن.

ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن، لەمدواییانەدا زیاتر لە 14 هەزار و 600 فەرمانی گرتن دەرچووە، كە وەزیرەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و كارمەندانی پلە تایبەتیان كردووەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو ڕۆژ و شەوە لە جۆلەمێرگ باران دەبارێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

سەڵاح

نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوت پاشەکشەی کرد

یاسین