zagros news agency

تیروپشکی جامی کەنداوی 27 ڕاکێشرا و عێراق کەوتە کۆمەڵەیەکی بەهێزەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی ئایاری 2026، بە فەرمی تیروپشکی یارییەکانی بیست و حەوتەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو (کەنداو 27) ڕاکێشرا. لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا، هەڵبژاردەی عێراق کەوتە کۆمەڵەی یەکەم و چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی سەخت و سەرنجڕاکێش لە نێوان تیپەکاندا بەڕێوەبچێت.

​پاڵەوانێتییەکە بڕیارە لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەبچێت، کە تێیدا هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمدا شانبەشانی هەڵبژاردەکانی سعودیە (وڵاتی خانەخوێ)، عومان و کوێت کێبڕکێ بکات بۆ بەدەستهێنانی بلیتەکانی قۆناغی داهاتوو. ئەم کۆمەڵەیە بەهۆی مێژوو و ئاستی بەرزی هەڵبژاردەکانیەوە، وەک یەکێک لە کۆمەڵە بەهێزەکانی پاڵەوانێتییەکە تەماشا دەکرێت.

​بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراوی لێژنەی سەرپەرشتیار، یارییەکانی ئەم خولەی جامی کەنداو لە پایزی ئەمساڵدا و لە ماوەی نێوان 23ی ئەیلول تا 6ی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوەدەچن، کە تێیدا هاندەرانی تۆپی پێی ناوچەکە چاوەڕوانی بینینی ململانێیەکی گەرمی نێوان هەڵبژاردە بەشداربووەکان دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لێدان و سوکایەتی کردن بەهاوڵاتیەک لەشاری کۆیە لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح

زۆی سالدانا دەبێتە پڕداهاتترین خانمە ئەکتەر لە مێژوودا

ART