ئەمەریکا ئامادەییی خۆی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانەکانی وەزە لە عێراق بە مەبەستی دابینکردنی وزە و کارەبای پێویست بۆ دامەزراوەکان و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دەردەبڕێت.
دوێنێ سێشەممە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە بریکاری باڵیۆزی ئەمەریکا جۆشوا هاریس و وەزیری کارەبای حکوومەتی نوێی عێراق عەلی سەعد وەهیب بۆ ئهم مەبەستە کۆبوونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد، هەردوو لا گفتوگۆی چۆنییەتیی بەشداریکردنی شارەزایانی ئەمەریکا و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئەمەریکاییان کردووە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە و کارەبای عێراق بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و عێراق بێت.
voa

