zagros news agency

لە ٣٩ پارێزگای تورکیا نزیكه‌ی چوار سه‌د گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران

 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ٣٩ پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو، ٣٦١ گومانلێکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کراوەتەوە، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری پۆلیس، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی پارێزگاکان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان دژ بە شانە نهێنییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ٣٩ پارێزگادا بەڕێوە بردووە و ٣٦١ کەس دەستگیر کراون.

ئۆپەراسیۆنەکە لە هەرکام لە پارێزگاکانی ئادانا، ئادیامان، ئاماسیا، ئەنقەرە، ئانتاڵیا، باتمان، بۆلۆ، بۆردور، بوورسا، چاناککالە، چۆرۆم، دەنیزلی، دیاربەکر، ئەلازیغ، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئەسکیشەهیر، غازی عەنتاب، هاتای، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، کاستامۆنۆ، قەیسەری، کرکلارئەلی، قیرشەهیر، کلیس، کۆجائەلی، کۆنیا، مانیسا، ماردین، مێرسین، مۆغلا، نیوشەهیر، ئۆردو، ساکاریا، سیرت، شانلی ئورفا، شرنەخ، یالۆڤا و تەکیرداغ بەڕێوەچووە.

لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەروەها دەست بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی و بەڵگەنامەی ڕێکخراوی دیجیتاڵی داگیراوە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین

ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت

یاسین

مه‌سرور بارزانی: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە جووتیارانمان دەکەین

یاسین