ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ چین به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 66 كه‌س بوونه‌ قوربانی

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی 5ی 2024 ئاژانسی هه‌واڵی شینوگای چینی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ڕۆچوونی ڕێگایه‌كه‌وه‌ له‌ باشووری چین ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو، له‌ ڕێگه‌ی خێرای هه‌رێمی قوانگدونگ له‌ باشووری چین به‌هۆی ڕۆچوونی ڕێگایه‌كه‌وه‌ 23 ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر پردێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

هاوكات ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژانە ڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام داده‌خرێت

سەڵاح

كامالا هاریس به‌ فه‌رمی بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان

یاسین

نزیكەی ٣٠٠ دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

گوران