zagros news agency

زێلێنسکی: هێزەکانمان پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە ناو جەرگەی مۆسکۆ کردە ئامانج

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە هێرشێکی شەوانەدا پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بۆردومان کردووە.

زێلێنسکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” نووسیویەتی: “ئەمجارەیان مۆسکۆ هەستی بە تواناکانی ئۆکرانیا کرد لە پێکانی ئامانجە دوورەکان، کاتێک پاڵاوگەیەکی نەوت لە دووری ٥٠٠ کیلۆمەتر (لە سنوورەکانی ئۆکرانیاوە) کرایە ئامانج.”

سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم هێرشە “وەڵامێکی دادپەروەرانەیە بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا و بۆ درێژکردنەوەی ئەو جەنگەی کە پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.”

ئەم لێدوانانەی زێلێنسکی لە کاتێکدایە کە ئۆکرانیا لەم دواییانەدا هێرشە درۆنییەکانی بۆ سەر ژێرخانە وزەییەکانی ناوخۆی ڕووسیا زیاد کردووە، بە ئامانجی لاوازکردنی توانای سەربازی و ئابووری ئەو وڵاتە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

رێگەیەکی سەرەکی لە گەرمیان قیرتاو دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت کوردستان پێشوازی لەعەدنان ئەلزورفی دەکات

یاسین

ئەگەر دێرەزوور بکەوێتە دەست میلیشیاكانی سەر بە سووریا، ئەگەری روودانی شەڕ لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە

یاسین