سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی زنجیرەیەک گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی باڵای ئەمنی و دارایی وڵاتدا ئەنجامداوە.
گرنگترین گۆڕانکارییە ئەنجامدراوەکان بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەکه بۆ شەفەق نیوز:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی: ڕاسپاردنی “قاسم ئەلعەبوودی” وەک ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە شوێنی “قاسم ئەلعەرەجی”.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: دیاریکردنی “باسم ئەلبەدری” وەک سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە شوێنی “عەبدولکەریم ئەلبەسری”.
مەلەفی دژە گەندەڵی: زەیدی سەرۆکی پێشووی دەزگای ئاسایش “عەبدولکەریم ئەلبەسری” ڕاسپاردووە بۆ گرتنەئەستۆی پۆستی سەرۆکی لیژنەی پاڵپشتیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
بانکی ناوەندیی عێراق: لادانی “عەلی ئەلعەلاق” لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی، و ڕاسپاردنی “نزار ناسر” لە شوێنی. (ناسر پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی تیرۆری لە ناو بانکی ناوەندیدا هەبووە).

