ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌

 

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كه‌ له‌ سيناتۆر جۆنى ئێرنتس و سيناتۆر تێد با‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان پێك هاتبوو، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و باسیان كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌كردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.

شانده‌كه‌ به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و ئاماژه‌يان دا، ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك بايه‌خ و گرنگى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌يان له‌ تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى سێنات و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه‌.

باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئامادەی دیدارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی سێنات بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە

سەڵاح

لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێز لە بەڕژەوەندی ئیسپانیا دژی دانیمارک کۆتاییهات

یاسین