zagros news agency

لە بەیروت دەنگی تەقە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بیسترا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ڕێگاکانی داخست

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، دەنگی تەقە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی “عەوکار” لە بەیروت بیستراوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا.

کەناڵی “ئەلجەدید”ی لوبنانی ئاماژەی بەوە کردووە، دەستبەجێ دوای بیستنی دەنگی تەقەکان، هێزەکانی سوپای لوبنان گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان داخستووە کە بەرەو باڵیۆزخانەکە دەچن.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی “ئەدیار” وردەکاری ڕووداوەکەی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە: “ئۆتۆمبێلێک پابەندی فەرمانەکانی بازگەیەکی سوپای لوبنان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا نەبووە ، ئەمەش وای لە سەربازەکان کردووە بۆ ڕاگرتنی تەقەی هۆشداری بە ئاسماندا بکەن.”

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، سەرەڕای تەقە هۆشدارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە هەر نەوەستاوە و بە خێرایی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتووە. تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکی زیاتریان دەربارەی ناسنامەی شۆفێرەکە و هۆکاری ڕانەوستانی ئاشکرا نەکردووە.

 

سكای نیوز

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤسکی نهێنییەک ئاشکرا دەکات

یاسین

ترەمپ: ئەگەر مەسک پاڵپشتی لە دیموکراتەکان بکات، لێکەوتەی خراپ چاوەڕێی دەکات

سەڵاح

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: به‌ كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی غاز ده‌كرێت

سەڵاح