zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە چوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لەنێوان بەڕێزان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کار بکەن.

لە ماوەی ڕابردووشدا ، لە ئەنجامی ئەو هاریکارییەی نێوان هەردوولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا ڕيکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەر و دەستگیر بکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕ و موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.

لەم چوارچێوەیەدا و لە دوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358 کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەردا گیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردەوام دەبێت لە دريژەدان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و برەودان بە دەستپاکی و سەروەری یاسا.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/7/13

هەواڵی پەیوەندیدار

ناسا زیاتر لە دوو هەزار کارمەندی پسپۆڕ و شارەزای خۆی دەردەکات

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی بڕیاری کۆکردنەوە و قەدەخەکردنی جۆرە شیرێکی چینیی منداڵان دەدات

دڵشاد

پێنج كورسیی پێكهاته‌كان گه‌ڕێندرایه‌وه‌

یاسین