مه‌نسوور جیهانی ـ “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان که بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی تارانی کردووه، له‌گه‌ڵ دوکتور “حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان” وەزیری کاروباری دەرەوە‌ی ئێران کۆبووه.
“نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به هاوڕێیه‌تی لەگەڵ شاندێکی پلە باڵا پێکهاتوو له؛ “شێخ جەعفەر شێخ مستەفا” جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، “مستەفا سەید قادر” جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، “دڵشاد شەهاب” ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم و وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، “رێبەر ئەحمەد” وەزیری کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، “فەوزی حەریری” سەرۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، “نازم دەباغ” نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، “عەبدوڵڵا ئاکره‌یی” ڕاوێژکاری سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێران و “سەلام عارف رشدی” جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان لە ئێران و … ئەمڕۆ دووشەمە ١٧ی گوڵانی 1403ی هه‌تاوی رێکه‌وتی ٦ی مانگی ئایاری 2024ی له‌گه‌ڵ دوکتور “حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان” وەزیری کاروباری دەرەوە‌ی ئێران دیدار و دانووستانیان کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا، دو لایەن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، لێکدانه‌وه و بەدواداچوون بۆ گرنگترین پرس و بابه‌ته‌کانی ناوچه، فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر و چه‌ندین بواری دیکه، دیدار و وت‌ووێژیان کرد.
وێنه: مه‌نسوور جیهانی