zagros news agency

سلێمانی… سبەی پڕۆژەی بەرزەپردی کانیسپیکە دەكرێتەوە

 

لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، سبەی پێنجشەممە پرۆژەی بەرزەپردی کانیسپیکە لەسەر ڕێگای سەرەکی دووسایدی سەیدسادق – پێنجوێن بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بڵاوی كردەوە: بڕیارە سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 10/10/2024، لەلایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی كوردستان، بەرزەپردی کانیسپیکە بەڕووی شۆفێران بکرێتەوە.

بەرزەپردی کانیسپیکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێی کردووە، هەروەها لەلایەن کۆمپانیای (پەری شاد)ی خۆماڵی کاری دیزاین و جێبەجێکردنی لەئەستۆ گرتووە.

ئەم پرۆژەیە ئاسانکاری دەکات بۆ شۆفێران و دەبێتە جێگرەوەی یوتێرنی سەر ڕێگای سەرەکی (سەیدسادق – پێنجوێن)، درێژی پردەکە 400 مەترە و پانی 10 مەترە و بەرزییەكەشی 5.70 مەترە، هەروەها بودجەی پرۆژەکە نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ بۆردومانێكی سوپای ئه‌مریكادا 30 كه‌س له‌ باكووری یه‌مه‌ن كوژران

سەڵاح

ئەمریکا سزا بەسەر بازرگانێکی عێراقیدا دەسەپێنێت بەهۆی قاچاخچێتیی نەوتی ئێرانەوە

سەڵاح

گاڕناچۆ بە ستۆریەک هەمووان دەخاتە گومانەوە

یاسین