zagros news agency

دەستەی دەستپاكیی عێراق بریکارێکی وەزارەتی کارەبای دەستگیرکرد

 

دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە هێزێکی تایبەتی سەر بە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان، خالید غەزای عەتیە، بریکاری وەزارەتی کارەبای بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەر و دوای لێکۆڵینەوەی چڕ لە چەند دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە گەندەڵی دارایی و پێشێلکاری کارگێڕی ئەنجامدراوە. تیمی تایبەتی دەستەی دەستپاکی لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە شاری بەغداد بریکارەکەی وەزارەتی کارەبایان ڕاگرتووە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەدژی.

ئەم دەستگیرکردنە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و دەستەی دەستپاکیدا دێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەناو دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەتدا

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هه‌ولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كرد

سەڵاح

توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات: ئەم 7 هاوکێشە دەروونییە 10 ساڵ تەمەن زووتر پیر دەکەن

سەڵاح

بە هۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

دڵشاد