zagros news agency

ڕاگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی یەکلایی کردەوە؛ تەواوی مافەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینییان پێەبەخشرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کەبە واژووی بەڕێز ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە لە ١٩\٨\٢٠٢٦، دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینییان پێدەبەخشێت بەپێی یاساکانی بەرکار لەهەرێمی کوردستاندا.

بەپێی ئەم گشتاندنە نوێیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان لەمەودوا لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و تەواوی مافە یاسایی و کارگێری و داراییەکانیان پێدەبەخشرێت، هەروەها هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری راژەی شارستانی پەبەپێی یاسای خانەنشینی بەرکار لەهەرێمی کوردستان مافی خانەنشینیان پێدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئور مێژووی پیاوسالاریی ڕەها بەتاڵ دەکاتەوە

ART

کۆمپانیای شاومی چیپێکی نوێی راگەیاند

یاسین

دیزنی پۆستەری فەرمیی فیلمی “Toy Story 5” بڵاودەکاتەوە

ART