zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(دروودی خوای لێبێت)

 

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(دروودی خوای لێبێت) پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو یادە مایەی زیاتر پتەوکردنی بنەماکانی تەبایی و پێکەوەژیان بێ لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا.

هەرێمی کوردستان هەمیشە و بەبێ جیاوازی زێدی پێکهاتەکان و نیشتیمانی لێبووردەیی و برایەتییە، ئەمەش مایەی شانازی هەموومانە لەسایەی سەقامگیریی و ئاسوودەیی ئەو قەوارە دەستووری و سیاسییەدا.
هیوادارین بۆ لەمەودواش هەموو لایەک پێکەوە زیاتر هەوڵ بدەین وڵاتەکەمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بێت و خۆشگوزەرانی و دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان و هاووڵاتییان بێتە دی.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦
١٢ـی ڕەبیعولئەوەلی ١٤٤٨ی کۆچی

هەواڵی پەیوەندیدار

پارکێکی ئیکۆلۆژی و کولتووری له‌ شاری هه‌ولێر دروست ده‌کرێت

سەڵاح

وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

سەرۆکی کاتیی سووریا، ئەحمەد شەرع، لە گەشتێکی مێژووییدا گەیشتە ئەمریکا

یاسین