ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئه‌یلوول، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی هاوخه‌میدا سه‌ره‌خۆشی له ماڵبات و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كه‌مال شاكر سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرد.
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكی حكوومه‌ته..
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

