پێنجشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، پرسەنامەیەکی بۆ ناوبراو نارد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز سوپاسالار، فەریق یەکەمی هێزە تایبەتەکان، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا،
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکە بەڕێزەکەتانمان پێگەیشت. هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

