قائیمقامی پێشووتری شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێشتا پرسی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه له شه‌نگال و حكوومه‌تی عێراق یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه كه چۆن ئه‌م هێزانه بخرێنه سه‌ر سوپای عێراق یان حه‌شدی شه‌عبی چونكه ناكۆكی له‌و باره‌وه دروست بووه.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2020، هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالیان واژۆ کرد، کە تێیدا جەخت لەسەر دەرکردنی سەرجەم هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی سیستەمی دەوڵەت و گرووپەکانی نزیک لە پەکەکە لە ناوچەکە کرابووەوە. لە ماوەی ڕابردووش‌دا عێراق بڕیاری قەدەخەکردنی پەکەکەی دەرکرد، ئەمەش وای کردووە یەبەشە هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆوە وەک هێزێکی فەرمی و یاسایی بخرێتە سەر دامەزراوە ئەمنی و بەرگرییەکانی حکوومەتی عێراق و لە هەڕەشەکان پارێزراو بێت.
گفتووگۆی حكوومه‌تی عێراق و ئه‌و هێزانه به‌رده‌وامه هادی ئەلیاس، وتەبێژی هێزەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) ئاشکرای کرد کە لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازیی حکوومەتی عێراق دەست پێکردووە. ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی باش بۆ ڕێکخستن و چوونە ناو سیستەمی دەوڵەتی عێراق. یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)، هێزێکی چەکداری په‌كه‌كه‌یه له شه‌نگال، کە لە دوای هێرشەکانی ڕێکخراوی داعش و کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ساڵی 2014 پێکهێنرا.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس ناكۆكی له‌نێوان ئه‌م هێزه و حكوومه‌تی عێراق دروست بووه. مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی پێشووتری شه‌نگال بۆ زاگرۆس گوتی: “گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شه‌نگال كه یه‌په‌ژه و ئه‌وانی دیكه ده‌ڵێن به حكوومه‌تی عێراق ژماره‌مان چوار هه‌زار كه‌سه به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا 1500 كه‌سی ده‌وێت یان ئه‌و ژماره‌یان داناوه بۆ ئه‌و هێزانه ئه‌مه‌ش ناكۆكی له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌ژه و حكوومه‌تی عێراق دروستكردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: تائێستا ئه‌و هێزانه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و به‌غداش كاری سیاسی په‌كه‌كه‌ی قه‌دەخه كردووه بۆیه ئه‌م پرسه لێكه‌وته‌ی دیكه‌شی ده‌بێت به‌تایبه‌ت هه‌ره‌شه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نیگه‌رانی ولاتانی دراوسێ كه له عێراقه‌وه گروپی جیاواز هه‌بێت هه‌ره‌شه‌یان له‌سه‌ر بكات.

