zagros news agency

کەشناسی : ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما سەقامگیرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە پلەکانی گەرمادا ڕوونادات.
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی (23-10-2026):
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی ئەمڕۆدا، ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان (10-20) کم/ک و بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا چالاک دەبێت، هاوکات مەودای بینین لەنێوان (7 بۆ 9) کیلۆمەتردا دەبێت. پلەکانی گەرماش هاوشێوە و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەسەر ئاستی پارێزگا و ناوچە جیاجیاکان، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: گەرمیان بە 34 پلە بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە 17 پلە نزمترین پلەی گەرمایان دەبێت. هەروەها چەمچەماڵ و زاخۆ 30 پلە، هەولێر، هەڵەبجە و ئاکرێ 29 پلە، دهۆک 28 پلە، سلێمانی 27 پلە و پیرمام 26 پلەی سیلیزی دەبن.
کەشوهەوای سبەی شەممە (24-10-2026):
بۆ سبەی شەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە هەمان شێوە لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا بمێنێتەوە. خێرایی با لە نێوان (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بەردەوام دەبێت. مەودای بینین کەمێک باشتر دەبێت و دەگاتە (8 بۆ 10) کیلۆمەتر، پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش تا ڕادەیەک هاوشێوەی پلەکانی ئەمڕۆ جێگیر دەبن.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەی شەممە؛ گەرمیان لەسەر هەمان ئاستی خۆی بە 34 پلە دەمێنێتەوە و حاجی ئۆمەرانیش 17 پلە دەبێت. هەریەکە لە هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ و زاخۆ 30 پلەی سیلیزی تۆماردەکەن، لە کاتێکدا دهۆک و ئاکرێ 29 پلە، سلێمانی 28 پلە و پیرمام 26 پلەی سیلیزی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دی ماریا بێدەنگی شکاند

یاسین

تیمی پڕۆژەی “هەژماری من” ڕوونكردنەوەیەك لەسەر سزادانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) بڵاودەکاتەوە

یاسین

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر تەتوانی باکووری کوردستانی هەژاند

سەڵاح