ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری هەولێر: “فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژ به‌وه‌ ده‌كات، سیستمی هه‌ژماری من له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌ كار و فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن، له‌ به‌رانبه‌ردا هه‌ندێك ده‌نگۆ و هه‌واڵی ناڕاست هەن، بەڵام‌ ئەمە به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ گه‌ورە‌یی پرۆسه‌كه‌ كەم ‌ناكاته‌وه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گوتی: “حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی ساڵێكە دەستی كردووە بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من)، لە ئێستادا زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر بەبانكی كراون، زیاتر لە 200 هەزار كارتی بانكی دراوەتەوە بە مووچەخۆران، پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، چه‌ند رۆژێكیشە‌ ئامێرەکانی پارەڕاكێشانی (ATM) كارده‌كه‌ن و رێنمایی پێویست دراوه‌ به‌ مووچه‌خۆران له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌كارهێنانی، بۆیە پرۆسه‌كه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ له ‌هه‌ولێر و به‌بێ گرفت مووچه‌خۆران مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن”.

راشیگه‌یاند: “ئێستا حەوت بانك بەشدارن لە پڕۆژی هەژماری من، ئەوانیش بریتین لە: ئاڕتی بانك، جیهان، بەغدا، بی بی سی، بانكی ئەهلیی عێراقی و بانكی ئیسلامیی عێراقی (تی بی ئای)، کە بڕیارە تا كۆتایی 2024، زیاتر لە هەزار ئامێری پارەڕاكێشانی (ATM) لە تەواوی كوردستان دابنرێن، به‌داخه‌وه‌ دوو رۆژه‌ هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن به‌بێ هۆكار كه‌وتوونه‌ته‌ دژایه‌تیکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت وا وێنا بكه‌ن ئه‌مه‌ گرفتی تێدایه‌، له‌ كاتێكدا هیچ گرفتێك نییه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتووانە مووچه‌خۆران مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا ژماره‌ی ئامێرەکانی پارەڕاكێشانی (ATM) زیاتر بكرێن و له‌گه‌ڵ كاراكردنی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ران، سنووری سه‌رجه‌م ئامێره‌كانیش فراوان ده‌كرێت، پڕۆژی هەژمار من، 19 خزمەتگوزاریی بانكی لە خۆ دەگرێت و به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی بۆمان هاتوونه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌رگرتنی مووچه‌ له‌ (هه‌ژماری من) له‌ شاری هه‌ولێر زۆر سه‌ركه‌وتووانە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و فه‌رمانبه‌ران به‌بێ گرفت پاره‌كانیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ی كراویشه‌ له‌ خزمه‌تی ئابووریی كوردستان و پێشكه‌وتنی هەرێمی كوردستاندا بووه”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

دڵشاد

گه‌لاوێژ عوبێد: كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م

دڵشاد

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: سبه‌ی ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

سەڵاح