zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

 

ڕۆژی شەممە 18ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاس و دەستخۆشیان لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ خەمخۆری و حەواندنەوەی ئەو سەدان هەزار ئاوارەیەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانییان بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری بەرز نرخاند.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەڕەشە و ئالنگارییەكانی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و دۆخە هەستیارەكان كرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌رێژه‌یه‌ك له‌ سزای ئه‌م توێژه‌ خۆش ده‌بێت

یاسین

به‌ دواداچوون بۆ جووتسايدی گه‌زنه‌ شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌كرێت

سەڵاح

دژی پێناسەی گومرگی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دەرگاکانیان داخست

یاسین